هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، به سه‌ركه‌وتویی موشه‌كی پێنج هێنده خێراتر له ده‌نگیان تاقیكردوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتو بون كه ده‌توانێت كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیش هه‌ڵبگرێت.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، ڕۆژی شه‌ممه‌ی رابردو له كه‌ناراوه‌كانی باشوری كالیفۆرنیا تاقیكردنه‌وه بۆ موشه‌كه نوێیه‌كه ئه‌نجامدراوه كه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوی جۆری B-52 له‌ئاسمان ئاراسته كراوه.
موشه‌كه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكا كه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كه‌وه هه‌ڵده‌درێت و ده‌چێته چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی، پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجی دیاریكراو، خێراییه‌كه‌شی زیاتر له پێنج هێنده‌ی خێرایی ده‌نگه، یان نزیكه‌ی 6200 (شه‌ش هه‌زار و دوسه‌د) كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا.
ساڵی رابردو سه‌رچاوه‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا “پێنتاگۆن” رایانگه‌یاند، سیستمێك بۆ په‌ره‌پێدانی چه‌كی زیاتر له خێرایی ده‌نگ روبه‌ڕوی پاشه‌كشه بوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له موشه‌كه‌كانی پاڵنه‌ر كه ئه‌و موشه‌كه نوێیه‌ی هه‌ڵگرتبو نه‌یتوانیوه له‌ئاسمان ئاڕاسته‌ی بكات.
ئه‌مریكا و نه‌یاره‌كانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا خێرایی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی موشه‌كی خێراتر ده‌كه‌ن، نه‌وه‌ی داهاتوی چه‌كه‌كانیش بۆ بێبه‌شكردنی نه‌یاره‌كانیانه له كاتی وه‌ڵامدانه‌وه و میكانیزمی جه‌نگی ئاسایی دروستكراوی نێوانیان.
چەكی كیشوەربڕ (Hypersonic weapons) یاخود خێراتر لەخێرایی دەنگ دەتوانێت كلاوەی ئەتۆمی هەڵبگرێت و بە موشەكی “هایپەرسۆنیك” وەسفدەكرێت كە دەتوانێت پێنج هێندەی خێرای دەنگ خێراتر بڕوات یاخود نزیكەی دو كیلۆمەتر لەچركەیەكدا دەبڕێت