وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم جوتیاران ئاگادار دەکەنەوە کە رۆژی 25ی ئەم مانگەوە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات، بۆیە داوا لە جوتیارەکان دەکەن لەو ڕێکەوتەوە گەنمی بەرهەمهاتویان ڕادەستی سایلۆکانی هەرێم بکەن.
وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی هەرێم لە ئاگادریینامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە باسی لەوەشكردوە، سەرجەم جوتیاران ئاگاداردەکەنەوە کە پاش گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (2022/5/25) وەک یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا.
ئەوەش هاتوە، بۆئەم مەبەستەش داوا لە جوتیاران دەکەن لەو ڕێکەوتەوە گەنمی بەرهەمهاتویان ڕادەستی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئهمساڵ حكومهتی عێراق بڕیاریداوه بڕی 100 هەزار دینار بۆ نرخی گەنم زیاد بکرێت، بەوەش ئەمساڵ هەر یەک تەنێک گەنم بە بڕی 850 هەزار دینار وەردەگیرێت.