بۆ یارمەتیدانی سێ گەریلاکەی پەکەکە رۆشتن بەڵام فرۆکەکانی تورکیا ئەوانیشیان بۆردومان کرد.
کامەران عوسمان لە رێکخراوی (CPT)
چۆن دوو ھاوڵاتی مەدەنی لە بۆردوومانەكەی ئەمڕۆی توركیادا بۆسەر گوندی توتەقەڵ شەھیدكران؟
دوای ئەوەی لە كاتژمێر ٥:١٥ خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی گوندی توتەقەڵ لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر دەكەن، لە كاتژمێر ٩:٠٠ دا موختاری گوندەكە “ئارام حاجی كاكە خان” و زاوایەكەی كە لە ھەمانكاتدا خالۆزاشیەتی بەناوی “ئیسماعیل ئیبراھیم” دەچن بۆ شوێنی ڕووداوەكە و دەبینن سێ گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان بریندارن یاخود گیانیان لەدەستداوە.
ئارام حاجی كاكە خان خان كە موختاری گوندەكەیە ھەر سێ گەریلاكە دەخاتە سەیارەكەیەوە بەمەبەستی گەیاندنیان بە بنكەی تەندروستی ئاغجەلەر بەڵام لە كاتژمێر ٩:٣٥ خولەكدا فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا ئۆتۆمبێلەكەی ئەوانیش بۆردوومان دەكەن و لە ئەنجامدا گەریلاكانی پەكەكە و دوو ھاوڵاتیە مەدەنیەكەش گیان لەدەستدەدەن.
ھەردوو شەھیدە مەدەنیەكە ڕزگاربووی پڕۆسەی ئەنفال بوون و زیاتر لە ٨٠ كەس لە بنەماڵەكەیاندا ئەنفال كراون. تەنانەت ئیسماعیل ئیبراھیم باوك و دایك و برا و كەسوكارەكەی ھەموویان لە پڕۆسەی ئەنفالدا شەھیدبوون.
(تەواوی ئەو زانیاریانە لە كەسوكاری ھەردوو شەھیدە مەدەنیەكەوە وەرگیراون.)
س:دەنگى ئەمەریكا
بێستون لەتیف