لە عێراق ژمارەی توشبوان بە تای خۆێن بەربوون لە زیادبونە

ژمارەی توشبوونەکان بە تای خوێنبەربوون لە عێراقدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بە شێوەیەک لە هەندێک شوێن زیاترە لە توشبوون بە کۆرۆنا.

بە پێی ئاماری دەزگا تەندروستییەکانی عێراق ، لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 111 کەس توشی نەخۆشییەکە بوون و کە ١٩ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ئەوانەی دیکە چاکبوونەتەوە.

بە پێی وتەی شارەزایانیش ئەو ئامارە لە چاو ساڵانی دیکەدا زۆر بەرزبووتەوە کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرا و هەر ئەمەش وایکردوە حکومەتی عێراق پلانی بەروبەروبوونەوەی نەخۆشییەکە دابنێت.

دوێنێش پارێزگاری بەغداد رایگەیاند؛ لە پارێزگای بەغداد ژورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دروستکراوە بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری زیاتر و رێگریکردن لە فراوانبونی بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە.

راشیگەیاند، ژمارەیەک له‌به‌رێوبه‌رانی گشتی و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئەندامن لە ژوری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی بەغدا بۆ روبەروبونەوەی تای خوێنبەربون

پەیوەندیدار