ئەمریكا : داوا هەولێر و بەغدا دەدەین ناكۆكیەكانیان چارەسەر بكەن

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، داوا لە هەولێر و بەغدا دەكەن كە پێكەوە كاربكەن بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیەكانیان بەتایبەتی لەسەر كەرتی نەوت و غاز.
نێر پرایس لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیاری بۆچوونی وڵاتەكەی لەسەر كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاماژەی بەوەداوە، داوایان لە بەغدا و هەولێر كردووە كە پێكەوە كاربكەن و هەموو ناكۆكییەكانیان چارەسەر بكەن، لەوانە ئەو ناكۆكییانەی پەیوەندی بە كەرتی نەوت و غازی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.
سەبارەت بە هەوڵەكانی بەغدا بۆ وەرگرتنی مەلەفی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان جەختی لەوە كردووەتەوە، هانی حكومەتی عیراق و هاوبەشە كوردەكانیان داوە كە پێكەوە بونیاتنەرانە كار بكەن بۆ ئەوەی هەر جیاوازییەك هەیە چارەسەریان بكەن و ئێستاش هەر هەمان شت دەكەین.
سەبارەت بە چەقبەستویی سیاسی عیراق هەڵنەبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكنەهێنانی حكومەت تاوەكو ئێستا ئاماژەی بەوەداوە، پێیان وایە گرنگە پرۆسەكە بەرەو پێش بچێت بۆ ئەوەی پێویستی و هیواكانی خەڵكی عیراق بە كاریگەرترین و زووترین كات پڕ بكرێنەوە.

پەیوەندیدار