هەردوو وڵاتی ئێران کوەیت کێبڕکێیەکی توندیان دەستپێکردووە لە گرتنی ریزبەندی گەرمترین شارەکانی جیهاندا. وڵاتی کوەیت بە ٧ شار بەشێکی زۆری ریزبەندییەکەی گرتووە و ٤ شاری ئێرانیش لە ریزبەندی گەرمترین شارەکانی جیهاندان.
ئەمڕۆ شەممە، ریزبەندی گەمترین شارەکانی جیهان بڵاوکرانەوە، کە پلەی گەرمییەکانیان تێدا تۆمارکراوە و تیایدا شارەکانی ئێران و کوەیت لە ریزبەندی پێشەوەی گەرمترین شارەکانی جیهاندا بوون.
ریزبەندییەکان لە یەکەمەوە تاوەکو ١٥یەم ئەم شارانەن:
١- شاری جەهرەیە لە کوەیت بە ٤٩ پلەی سلیزی.
٢- شاری عەبدەلییە لە کوەیت بە ٤٨.٤ پلەی سلیزی.
٣ – ئابادان لە ئێران بە ٤٨.٢ پلەی سلیزی.
٤ – ئەهواز لە ئێران بە ٤٧.٩ پلەی سلیزی.
٥ – سولەیبییە لە کوەیت بە ٤٧.٣ پلەی سلیزی.
٦ -عەین ساڵەح لە جەزائیر بە ٤٧ پلەی سلیزی.
٧ – جاکۆب ئاباد لە پاکستان بە ٤٧ پلەی سلیزی.
٨ – نەواب شاه لە پاکستان بە ٤٧ پلەی سلیزی.
٩ – سیبی لە پاکستان بە ٤٧ پلەی سلیزی.
١٠ – ئەل وافرا لە کوەیت بە ٤٦.٩ پلەی سلیزی.
١١ – سەبرییە لە کوەیت بە ٤٦.٨ پلەی سلیزی.
١٢ – سەفی ئاباد لە ئێران بە ٤٦.٨ پلەی سلیزی.
١٣ – ئۆمیدییە لە ئێران بە ٤٦.٧ پلەی سلیزی.
١٤ – کێڵگەی تاقیکاری لە کوەیت بە ٤٦.٦ پلەی سلیزی.
١٥ – ئەبراق مەزرا لە کوەیت بە ٤٦.٥ پلەی سلیزی.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە شارە جیاوازەکانی عێراقیش بەرزببنەوە و لە هەریەکە لە شارەکانی نەجەف و ناسریە ٤٩ پلەی سیلیزی تۆماربکەن و لە دیوانیە، میسان، موسەنا، بەسڕە و کەربەلا ٤٨ پلە تۆماربکرێت و لە بەغدا، موسڵ، کەرکوک، بابل و واست ٤٧ پلەی سیلیزی تۆماربکرێت. بەوەش عێراق دەچێتە ناو ریزبەندی گەرمترین شارەکانی جیهانەوە.
هەرچی شارەکانی کوردستانیشە، کەرکوک بە ٤٧ پلە و هەولێر بە ٤٤ پلە گەرمترین دوو ناوچەی هەرێمن.