ئامینە كاكە باوە بۆ پشتیوانیكردن لە كورد مەرج بۆ حكومەتی سوید دادەنێت

ئامینەكاكە باوە ئەندامە کوردەکەی پەرلەمانی سوید بۆ پشتیوانیكردن لە دۆزی كورد و پشتكردن لە مەرجەكانی توركیا، دەكات بە مەرج بەسەر حكومەتی سویدەوە بۆ دەنگنەدان بە هەڵوەشاندنەوەی كابینەی سۆسیال دیموكراتەكان.

لە پەرلەمانی سوید یاداشتێك پێشكەشكراوە بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیری دادی سوید، سەرۆك وەزیرانی سویدیش دەڵێت: ئەگەر متمانە لە وەزیری داد وەربگیرێتەوە ئەوا ئەویش دەستلەكار دەكێشێتەوە و حكومەت هەڵدەوەشێتەوە.

لەئێستادا پێشكهێنەری حكومەت كە سۆسیال دیموكراتەكانن و هەروەها ئۆپۆزسیۆنی سوید كە لیبراڵەكانن، چاویان لە دەنگی ئامینەكاكە باوەیە بۆ هەڵوەشاندنەوە یان ماوەنەوەی حكومەت.

ئامینە كاكە باوە، ئەندامی پەرلەمانی سوید، دەنگنەدانی بە هەڵوەشاندنەوەی كابینەی حكومەتی سویدی بەستووەتەوە بەوەی كە حكومەتی سوید نەچێتە ژێرباری مەرجەكانی توركیا بۆ بەئەندام بوون لە ناتۆ.

پەیوەندیدار