نووسەر و وە‌رگێڕی گەورەی کورد عەزیز گەردی گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ دووشەممە، عەزیز گەردی نووسەر و وەرگێڕی کورد پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە، لە تەمەنی 75 ساڵی و لە شاری هەولێر گیانیلەدەستدا.
چەند مانگێک بەر لە ئێستا، بەهۆی سستبوونی گورچیلەکانییەوە، عەزیز گەردی چووەتە دەرەوەی وڵات، لەوێ دوای چارەسەر یەکێک لە گورچیلەکانی بۆ دەردەهێنن و دوای گەڕانەوەی بۆ هەولێر بە چەند رۆژێک، تاکە گورچیلەکەی دیکەیشی تووشی ئازار دەبێت.
سەرەتای ئەم مانگە عەزیز گەردی بە هۆی سستبوونی گورچیلەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەتی ژین لە شاری هەولێر کراوە.
عەزیز گەردی نووسەر و وەرگێر بووە و لە ساڵی 1947 لەدایک بووە و خاوەنی 200 کتێبە کە بەشێکیان هەتا ئێستا چاپ نەکراون.
ئەو گەورە نوسەرەی کورد جگە لەوەی کوردیزانێکی باش بووە و شارەزایی باشی لە زمانی نەتەوەکەی خۆیدا هەبووە، زمانەکانی عەرەبیی و ئینگلیزی و فارسی بەباشی زانیوە.

عەزیز گەردی ناوی تەواوی عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵایە، لە ساڵی 1947 لەسنووری هەولێر لەدایكبووە و لە منداڵییەوە تاسەی شیعر و ئەدەب دەكات.

عەزیز گەردی نووسەر و وەرگێڕێكی بەنێوبانگ بووە و چەندین بەرهەمی بڵاوكردووەتەوە.

بەشێك لە بەرهەمەكانی:
رەوانبێژی لە ئەدەبی كوردی دا، ھەولێر، 1972.
ئەدەب و ڕەخنە، بەغداد، 1974.
ئەدەبی بێگانان، بەغداد، 1982.
كێشی شیعری كلاسیكیی كوردی، ھەولێر: وەزارەتی ڕۆشەنبیری، 1999.
ڕەوانبێژی (روونبێژی، جوانكاری، واەاناسی)، وەزارەتی پەروەردە، 2002.
رابەری كێشی شیعری كلاسیكی لێكۆڵینەوەی ئەدەبی، سلێمانی، 2003.
گەردەلولی مەرگ، ھەولێر، 2008.
كێشناسیی كوردی، 2014.

پەیوەندیدار