پرسەنامەیەک لە مەكتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە بۆ كۆچی دوایی نووسەرو وەرگێڕی ناودار د.عەزیز گەردی

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناوداری كورد (عەزیز گەردی) مان بیست، ئەم هەواڵە هەموومانی نیگەران كرد،لە دەستدانی نووسەری گەورە عەزیز گەردی وه‌رگێڕ و ئه‌كادیمیستی كوردستان خەسارەتێكی گەورەیە،بە کۆچی دوایی ئەو نووسەرە ناودارە، ئەدب و نووسینی کوردی کەلێنیکی گەورەی تێدەکەوێت کە بە ئاسانی قەرەبوو ناکرێتەوە.
بەو بۆنە خەمناکە بەناوی مەكتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پرسە و سەرخۆشی لە خۆمان و کەسوکاری و تەواوی ئەدیب و نووسەرانی کوردستان دەکەین، هاوخەمی خانەوادە بەڕێزەكەیانین و دەخوازین ئەوە دوا ناخۆشی بنەماڵەكەیان بێت.

مەكتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
6/6/2022

پەیوەندیدار