هەواڵی کۆچی دوایی عەزیز گەردی گەورە ئەدیب و نووسەری ناوداری کورد خەسارەتێکی گەورە بوو لە کاروانی ئەدەبی کوردی کەوت.
مامۆستا عەزیز گەردی، یەکێک لە خاوەن قەلەمە بەناوبانگانەی میللەتەکەمان بوو کە لە رێگەی نووسین و وەرگێڕان خزمەتێکی بەرچاوی بە ئەدەبی کوردی و کتێبخانەی کوردی کردووە، ئەو لە ڕێگای وەرگێڕانەوە توانی خوێنەری کوردی لەگەڵ ئەدەبی بێگانە ئاشنا باکات، لەوبارەیەوە خاوەنی دەیان شاکاری گەورەیە، بە کۆچی دوایی ئەو نووسەرە ناودارە، ئەدب و نووسینی کوردی کەلێنیکی گەورەی تێدەکەوێت کە بە ئاسانی قەرەبوو ناکرێتەوە.
بەو بۆنە خەمناکە ئێمە لە مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پرسە و سەرخۆشی لە خۆمان و کەسوکاری و تەواوی ئەدیب و نووسەرانی کوردستان دەکەین.
لە یەزدانی مەزن داخوازین کە روحی بەرزەفڕی مامۆستا عەزیز گەردی بە بەهەشتی بەرین شادبێت.
مەکتەبی سیاسی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
٦/٦/٢٠٢٢