سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد کە پڕۆژەیاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراك پێچەوانەی دەستور و بڕیاری دادگای فیدڕاڵییە، بەڵام چەند هێزێك سورن لەسەر ئەوەی بکرێت بە یاسا.
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: بۆچی چەند هێزێك سورن لەسەر ئەوەی پڕۆژەیاسای پاڵپشتی خۆراك بە یاسا بکرێت.
دەشڵێت: ئەو بابەتە سەرپێچییەکی ئاشکرای دەستور و بڕیاری دادگای فیدڕالییە کە پێشتر رەتیکردوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەت لە ئێستادا لە روی داراییەوە توانایەکی باشی هەیە و دەتوانێت خەڵك دابمەزرێنیت و کێشەی وانەبێژان چارەسەر بکات.
مالیکی راشیگەیاند: حکومەت توانای کڕینی گەنم و بەرهەمی جوتیارانی هەیە و پارە و قەرزی کارەبا بداتەوە.
وتیشی: پەرلەمان هەڵەیەکی رون دەکات و دەشزانێت کە پڕۆژەیاسایە جێگرەوەی یاسایی هەیە لە رێز لە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالی دەگرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دادگای باڵای فیدڕالی پڕۆژەیاسای پاڵپشتی خۆراكی هەڵوەشاندەوە. بەهۆی ئەوەی حکومەتی ئێستای عێراق حکومەتێکی کاربەڕێکەرەوە و توانای دەرکردنی یاسای نییە.