بەرپرسانی حکومەت لە کۆماری دۆمینیکان کوژرانی وەزیری ژینگە و سامانە سروشتییەکانی ئەو وڵاتەیان لە ئۆفیسەکەی ڕاگەیاند.
بەپێی راپۆرتە میدیاییە ناوخۆییەکان لە کۆماری دۆمینیکان، « ئۆرلاندۆ جرگە مرا » وەزیری ژینگەی ئەو وڵاتە لە هێرشێکی چەکداریدا کوژرا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر ئۆفیسی جرگە مرا تەقەی لێكراوە و بە سەختی برینداربوو.
وەزیری ژینگەی کۆماری دۆمینیکان کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا برینداربوو، بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە دواتر گیانی لەدەستدا.
دەوترێت دوابەدوای هێرشەکە گومانلێکراوەکە هەڵاتووە و ژمارەیەکی زۆر لەهێزە ئەمنییەکانیش بۆ شوێنی ڕووداوەکە ڕەوانە كراون.
ئۆرلاندۆ جرگە مرا، لە مانگی ئابی 2020دا وەک وەزیری ژینگە و سامانە سروشتییەکان دەستنیشان کرا.