چوارچێوەی هەماهەنگیی رایگەیاند، خوازیار بووە لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکانی دیکە بێت و رێز لە بڕیاری فراکسیۆنی سەدر دەگرن، کە دەستیان لە ئەندامێتی ئەنجوومەنی نوێنەران کشاندووەتەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگیی بەمەبەستی تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسیی، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەو راگەیەندراوەی کە چوارچێوەی هەماهەنگیی دوای کۆبوونەوەکە بڵاوی کردووەتەوە، تیایدا جەخت لە بەردەوامیدان بە هەنگاوە پێویستەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسیی و بەردەوامبوون لە گفتۆگۆکردن لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکان بۆ تەواوکردنی بنەما دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکوومەتێک کە خزمەتی نیشتمان بکات.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە پێشتر چوارچێوەی هەماهەنگیی خوازیار بووە لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکانی دیکە بێت، بەڵام رێز لە بڕیاری فراکسیۆنی سەدر دەگرن، کە دەستیان لە ئەندامێتی ئەنجوومەنی نوێنەران کشاندووەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، چوارچێوهی هەماهەنگیی بهردهوامبوونی خۆی له كاركردن لهگهڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکان دووپات دهكاتهوه به شێوهیهک كه گهرهنتی بهشداریی بهرفراوان بكات و ئاوات و هیواكانی گهل بۆ ئاسایش و سهقامگیریی و ژیانێكی شایسته بهدهست بهێنێت، ههروهها ڕۆڵ و پێگهی عێراق له ناوچهكه و جیهاندا بهرز بكاتهوه.