بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە ئەمڕۆ چەند دامەزراوە و وەزارەتێك موچەی مانگی حوزەیران وەردەگرن.
بهپێی ئهو خشتهیهی وهزارهتی دارایی بڵاویكردوەتهوه، ئهمرۆ شەممە موچەی هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
سبهینێ یەکشەممە، موچەی ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و وەزارەتی داد و موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت دابهش دهكرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردو، وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ماوەی یەك هەفتەدا سەرجەم وەزارەت و دەستە و دام و دەزگاکان موچە وەردەگرن و رۆژی 7/7/2022 دابەشکردنی موچە پێش جەژن کۆتایی دێت.
رۆژی پێنجشەممەی رابردو، وەزارەتی تەندروستی و یەکەی 70 و 80 وەك یەکەم وەزارەت و دامەزراوە موچەی مانگی حوزەیرانیان وەرگرت.
ووشەی خوێندراوە (129) – zozk