لە قەزای دوكان بەهۆی خراپی كوالێتیەوە، وەرگرتنی بەنزینە 800 دیناریەكە رەتكرایەوە

قائیمقامیەتی دوكان ئاشكرای كرد، ئەو بەشە بەنزینە 800 دینارییە كە گەیەندراوەتە قەزاكە بەهۆی خراپی كواڵێتییەكەیەوە گەڕێندراوەتەوە، داواش دەكەن لایەنی كەمتەرخەم سزا بدرێت.
قائیمقامیەتی قەزای دوكان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەت نمونەی ئەو بەنزینە 800 دینارییەی كە گەیەندراوەكە قەزاكە وەرگرت رەوانەی پشكنین كرا.
لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، دەركەوتووە ئەو بەنزینە كواڵێتییەكەی زۆر خراپ بووە و كەڵكی ئەوەی نەبووە بەكاربهێنرێت، بۆیە بە بڕیاری قائیمقام بەنزینەكە گەڕێنرایەوە و داواكرا لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان لایەنی كەمتەرخەم سزابدرێت.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بۆ كەمكردنەوەی نرخی بەنزین لە بازاڕەكاندا بەنزینی 800 دیناری بخاتە بازاڕەوە، بەڵام بەپێی وتەی شۆفێران كواڵێتییەكەی زۆر خراپە و زیانی بە ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێل گەیاندووە، سەرەڕای ئەوەش هیچ كاریگەییەكی لەسەر نرخی بەنزین نەبووە.

ووشەی خوێندراوە (115) – zozk

پەیوەندیدار