شارەزایەکی بواری کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی گەرما زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە و پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما لە سەرووی ئاستی تێکڕای ئاسایی بەرزببێتەوە. دەشڵێت، “ئەمە بە پشکۆی هاوین ناسراوە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سادق عەتییە شارەزایەکی بواری کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەداوە، رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باشوری عێراق ٥٠ پلەی سەدی تێدەپەڕێنن.
باسی لەوەشکردووە، ئاستی “با” مامناوەند دەبێت و چاوەڕێی دەکرێت ئاستی رادەی شێ بەرز بێتەوە بەتایبەتیش لە شارەکانی بەسرە و میسان لە رۆژی سێشەمەدا.
دەشڵێت، دواتر لە شارەکانی زیقار و ناوچەکانی نزیک رووباری فوڕات ئاسی رادەی شی بەرزدەبنەوە و پێشبینیدەکرێت چەند رۆژێک بەردەوامی هەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشکۆی هاوین قۆناغێکی وەرزی هاوینەیە کە لە دوای ناوەڕاستی مانگی تەمموزەوە دەست پێدەکات و تا کۆتایی سێیەکی یەکەمی مانگی ئاب بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما دەگەنە لوتکە لە ماوەی ساڵدا.
ووشەی خوێندراوە (135) – zozk