سەرۆكی روسیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بێ ئومێد دەكات لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژئاڤای كوردستان و عەلی خامنەیی ۆابەری كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری توندی داوەتە سەرۆكی توركیا.
لەكۆبوونەوەی لووتكەی سەرۆكانی (رووسیا، ئێران و توركیا) لەتارانی پایتەختی ئێران ئەنجامدراو دەرئەنجامی كۆبونەوەكان بەدڵی ئەردۆغان نەبووە.
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، پێویستە دۆخی سووریا بە رێگەی ئاشتی چارەسەر بكرێت، دەستوەردانی دەرەكی دۆخی ئەم وڵاتە ئاڵۆزتر دەكات”سەروەری خاكی سوریا هێڵی سوورە، دەبێت كۆتایی بە چالاكییەكانی تیرۆر لەم وڵاتە بهێندرێت”.
هاوكات ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی رووسیاش ئاماژەی بەوە كرد كە دوای ئەم كۆبوونەوەیە دەست بەگفتوگۆی سیاسی بونیادنەر لەبارەی دۆخی سووریا دەكەن، كە دەبێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەكگرتووەكان هاوكاری دیمەشق بكەن”پێویستە هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریا چڕ بكرێتەوەو دۆخەكە بەرەو ئاسایبوونەوە ببرێن نەك ئاڵۆز بكرێت”.
میدیاكانی ئێران ئەوەیان بڵاوكردەوە، دیدارەكانی سێ قۆڵی تاران بە دڵی ئەردۆغان نەبوون و بێزاری و توڕەیی بە ئەردۆغانەوە دیار بووە، چونكە پوتن و رئیسی دژی ئۆپەراسیۆنی توركیا بوون و رایانگەیاندوە” نابێت توركیا ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجام بدات”.
هەروەها چەند میدیایەكی ئێرانیش باسیان لەوە كردوە، خامەنەیی بە شێوەیەكی روون و راشكاو بە ئەردۆغانی راگەیاندووە، كە ئەوان دژی ئۆپەراسیۆنی توركیان و پێویستە جوڵە سەربازییەكانی رابگرێت.
لای خۆشییەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند” وڵاتەكەمان مەترسی لەسەرەو لە چەند لایەكەوە رێكخراوە تیرۆرستییەكان هێرش دەكەنە سەر وڵاتەكەمان، بۆیە ئێمە پێویستە ئەو هەڕەشانە نەهێڵین”.
ئاماژەی بەوەشكردوە، هیچ جیاوازییەك لە نێوان رێكخراوە تیرۆریستییەكانی ناو سووریا نابینێت و بەوتەی خۆی ئەوان چالاكن و بەردەوام لە ئەنجامدانی هێرشەكانیان.
ئەردۆغان وتیشی:”ئەو رێكخراوانە خاكی سووریا دابەش دەكەن، ئەوان مەترسین بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی توركیا، بۆیە پێویستە رووبەڕووی رێكخراوە تیرۆریستییەكان لە سووریا ببینەوە”