سەلوە یوسف، جێگری مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هێرشێکی درۆندا لەگەڵ دوو چەکداری پاسەوانی لە نزیک قامشلۆ کوژراون.
رۆژی یەکشەممە 24-7-2022 مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە تویتێکدا کوژرانی سەلوەی پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاند، لەلایەن تورکیاوە بە ئامانج گیراوە
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، سەلوە ناوی “گیان عەفرین” بووە و سەرۆکی فەرماندەی ئۆپەرسیۆنە هاوبەشەکانی هەسەدە بووە لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کاری کردووە و دژی داعش جەنگاوە.
مەزڵووم عەبدی داوا لە هاوبەشەکانی دەکات ئەو کارە “دووژمنکارییانەی تورکیا” رابگیرێت و دەشڵێت “تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە.”
سوپای ئەمریکا سەرەخۆشی لە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەکات بەهۆی مەرگی سێ شەڕڤانەوە
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری ئەو شەڕڤانانە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەکات کە دوو رۆژ لەمەوبەر کرانە ئامانج و گیانیان لەدەستدا.
رۆژی 22ی تەممووز، ئۆتۆمبێلێک لە رێگەی قامشلۆ کرایە ئامانج. هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئامانجکردنەکە لە لایەن درۆنێکی تورکیاوە بووە و لە ئەنجامدا سێ کەس بە ناوەکانی سەلوا و جانا و رووها گیانیان لەدەستداوە.
هەسەدە دەڵێت، سەلوا لە ساڵانی رابردوودا لە نێو ریزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان – یەپەژە رۆڵێکی دیاری هەبوو و زووش بووە فەرماندەیەکی “یەکەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر” و لە زۆربەی شەڕەکانیشدا دژی داعش شەڕی کرد.
هەر لەو بارەوە فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە 24-7-2022 تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “سەلوا سەرکردەیەکی دیاری هەسەدە بوو لە شەڕەکاندا دژی داعش، ئەوەش لە گەرمەی شەڕەکە لە ساڵی 2017 لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا”.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا دەڵێت، سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی کەسوکاری سەلوا و ئەو دوو شەڕڤانە، خەڵکی “باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و هاوبەشەکانمان لە هەسەدە دەکەین”.
A:zozk