بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو کەسانەی لە فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان بەھۆکاری سیاسی دورخراونەتەوە جارێکی تر دەگەڕێندرێنەوە.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، وەزارەتی دارایی رەزامەندیداوە لەسەر بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو کەسانەی لە فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان بەھۆکاری سیاسی لە خزمەتی کەرتی گشتی دورخراونەتەوە.
راشیگەیاندووە، ئەو کەسانەی بە ھۆکاری سیاسی دورخراونەتەوە، ھەر یەکێکیان گەیشتبێتە تەمەنی خانەنشینی، لە دوای دورخستنەوەی تائێستا بە خزمەت بۆی ھەژمار دەکرێت و ئەوانەشی نەگەیشتبێتنە تەمەنی خانەنشینی، دەتوانن لەو دامەزراوانەی پێشتر خزمەتیان کردووە، جارێکی تر دەستبەکار ببنەوە.
ووشەی خوێندراوە (89) – zozk