ئەوروپا پێشنیازی نوێ دەخاتەروو بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران

جۆزیب بۆریل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، پێشنیازێکی نوێی پێشکەشکردوە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، لەو پێشنیازەدا وردەکاری ھەڵگرتنی سزاکان و ئەو ھەنگاوانەی پێویستە بنرێت بۆ کارکردن بە پلانی کاری گشتگیری ھاوبەش دیاریکراوە، ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دوای ١٥ مانگ لە دانووستانی چڕ لە ڤییەننا ، چیتر بوار نەماوە بۆ سازشی زۆر گەورە.

لای خۆشیەوە عەلی باقری گەورە دانووستانکاری ئێران رایگەیاندووە، ئەوروپا پێشنیازێکی نوێی پێشکەشکردوە، بەڵام ئێرانیش بیرکردنەوەی تایبەتی خۆی ھەیە بۆ بەردەوامییدان بە دانووستانەکان و لە داھاتوودا دەیخاتەڕوو.

پەیوەندیدار