بەڕێز: مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان.
سڵاوێكی گەرم..
لە یادی 46 ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان دەكەینو ئومێدەوارین ئەم یادە دەرفەتێکی دیکە بێ بۆ گەشەپێدانی خەبات لەپێناو وەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان .
یادی 46 ساڵەی دامەزرانی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە کاتێک دایە ، جیهان و ناوچەکە و عێراق بە دۆخێکی ناهەموار و هەستیار تێپەڕ دەبێت، کوردستانیش لەو نێوەندە دایە، بۆ تێپهڕاندنی ئهم ڕەوشە ناهەموارە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان، یەکخستنی هەڵوێستی سیاسی کوردستانی و بە دەنگەوەچوونی داخوازییەکانی خەڵک و بەهێزکردنی پەیوەندی لە نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستان پێویستیی قۆناخەکەیە.
هەر لەو بۆنەیەدا ، جارێكی دیكە جەخت لە پەیوەندی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانو پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكەینەوە.
مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
8ی ئابی 2022
A;bestun latef




