هەندێًك سەرچاوەی راگەیاندن ئەوە دەردەخەن كە ولاتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكا و كوریای باشور ماوەی 5 ساڵە ئامادەكاری دەكەن بۆ یەكەم مانۆری سەربازی هاوبەش و یەكێك لە ڕاهێنانەکانیان ناوی لێکردنەوەی سەره
بە شێوەیەكی نا راستەوخۆ ئامانج لەوە سەركردەی كۆریاری باكور كیم جۆن ئۆن – ە .
پێگەی دەیلی بێست – ی ئەمەریكی باس لەوە دەکات كە هێزەكانی ئەمەریكاو كۆریای باشور هەڵدەستن بەکارێک كەلەڕوی سەربازیەوە پێی دەڵێن زنجیرەی كوشتن ، وێرای دروستکردنی بنكەی پێویست بۆ دابینکردنی سوتەمەنی و لۆجستیکی سەربازی و سەرلەنوێ خۆ پڕچەكردنەوە.
لەسەرچاوەیەكی ئاگاداریشەوە رایگەیاند كە ئەو مانۆڕو راهێنانانە کردەوەیەکی تیادایە پێی دەوترێت – لێكردنەوەی سەر – و لەوێدا پێی دەوترێت گەیشتن بەلوتكە ، بە شێوازێك ئەو هێزە راهێنان دەكەن لەسەر هێرشكردنە سەر پەیكەرو پێکهاتەی سەركردایەتی كۆریای باكور و رزگاربوون لە سەرۆك كیم جۆن ئۆن،
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەداوە هەرچەندە ئەو كارە تەنها راهێنان و مانۆڕە بەڵام كیم بەشتێك یان كارێكی كەسی وەری دەگرێت و بۆی هەیە بەرەو کارێکی سەرکێشانەی بەرێت ،هەروەك ئەوەی لە سێپتەمپەری 2017 ئەنجامی داو هەستا بەتاقی كردنەوەی ئەتۆمی بۆ شەشەمین جار ، ئەوەیش پاش ئەو مانۆرە هاوبەشەی نێوان واشنتۆن و سیئۆل لەو کاتەدا.
دیفد ماكسویل كە پلەی عقیدی خانەنشینە لە سوپای ئەمەریكادا وای لێک دەداتەوە کە- لێكردنەوەی سەر – بریتی یە لە ئەرکێک بۆ بەئامانج گرتنی ئامانجێک یان کەسێک کە بەهایەكی بەرزی هەبێت وە ئەگەر توانیت بگەیت بەسەرۆكی هێزە چەكدارەكان كە بریتی یە لە (كیم جۆن ئۆن) ئەوا لە روانگەی تیۆریەوە پێی دەوتریت بەدەستهێنانی یان گرتن ی سەری مارەكە .
لە كۆتایی هەفتەی رابردودا هەردوو وەزیری بەرگری ئەمەریكا لۆید ئۆستن و هاوتا كۆریەكەی لی جۆنگ سوب لەسەر ئەوە رێکكەوتن كە راهێنانی سەربازی بەیەكەوە ئەنجام بدەن ئەویش پاش ئەوەی كە پێشتر لەسەر دەستی دۆناڵد ترامپ رەتی كردەوە ئەنجامی بدات ئەوەیش پاش یەكتر بینیی لوتكە لە یۆنیۆی 2018 لە سەنگافورە.
ئەو مانۆرە ئەم مانگە دەستی پێدەکات ناسراوە بە ( Freedom Shield Ulchi ) كە ئەم ناوە لە ناوی جەنەراڵ ئۆڵشتی مۆندیك وەرگیراوە ( سەرۆكی گشتی سوپای گۆگۆریۆ ) كەکاتی خۆی توانی بەر بە داگیركردنی وڵاتەکەیان لەلایەن چینەوە بگرن و بیانبەزێنن .
ئەم مانۆرە سەربازیە لە كاتێكدایە كە قەیرانێكی دیبلۆماسی لە نێوان واشنتۆن و پەكین درست بووە ، ئەویش پاش سەردانەکەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا نانسی پێلۆسی بۆ تایوان .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باكوریش ووتی بۆینگ یانگ بەتەواوی پشتیوانی لەهەڵوێستی پەکین دەکات و هەموو بەرپرسیارێتیەک دەخەینە ئەستۆی واشنتۆن لە هەموو ئەو گرژیەی و ئاڵۆزیەی لە ناوچەكەدا ڕوودەدەن.
شایەنی ئاماژەیە سێ شەممەی رابردوو نانسی پیلۆسی بە سەردانێك گەیشتە تایوان ،بەمەش بووە گەورەترین کەسایەتی هەڵبژێردراو و بەرپرسی ئەمەریكی لەوەی 25 ساڵدا سەردانی تایوان بكات چینیەكانش ئەو سەردانەكانەیان بە ئیستفزازی وەیناكرد.
ئامادەکردنی : بەختیار مستەفا
