خواردنی میوه ڕۆژانه زۆر پێویسته بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌کره بوون، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆر نه‌خۆش دوور ده‌که‌ونه‌وه له خواردنی میوه‌ی تام شیرین له ترسی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌کر له خوێن دا.
زۆر گرنگه نەخۆشانی شەکرە بزانن که زۆربه‌ی میوه‌کان یارمه‌تی ڕاگرتنی ئاستی شه‌کره ده‌ده‌ن و ڕێگری ده‌که‌ن له به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆر له ئاستی شه‌کردا و خۆپاراستن له نزم بوونه‌وه‌ی شه‌کر له خوێن دا له ڕێژه‌ی ئاسایی، زۆر ترسناکتره له به‌رز بوونه‌وه‌ی، به مه‌رجێک بڕی مام نه‌وه‌ند و به تازه‌یی و له نێوان ژه‌مه‌کان بخورێت نه‌وه‌ک به شێوه‌ی شه‌ربه‌ت و وشکراوە.
باشترین جۆره‌کانی میوه بۆ نه‌خۆشانی شه‌کره :
۱ . هه‌رمێ
۲ . شلیک
۳ . شاتوو و تووی سوور و تووتڕک و بلاک بێری
٤. سێ‌و و سێوی سه‌وز و هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز
٥ . قۆخ
٦ . کاڵه‌ک
۷ . ئەڤۆکادۆ
٨. سندی و لیمۆ و پڕته‌قاڵ
٩. کێوی و گێلاس