بۆ یەکەمین جار لە دوای زیاتر لە ٥٠ ساڵ، ئەمڕۆ ئاژانسی ناسا گەورەترین و بەھێزترین مووشەک رەوانەی سەر مانگ دەکات.
مووشەکەکە لە ناوەندی گەردوونی کینیدی لە ویلایەتی فلۆریداوە ھەڵدەدرێت لە چوارچێوەی پڕۆگرامی “ئارتێمیس ١”، گەشتەکە ماوەی ٤٢ رۆژ دەخایەنێت بەر لەوەی مووشەکەکە بگەڕێتەوە سەر زەوی.
رەوانە کردنی ئەو مووشەکە، گەورەترین پڕۆژەیە کە ناسا ئەنجامی بدات لە ساڵی ١٩٦٩ەوە، شارەزایانیش دەڵێن، گەڕانەوەی ناسا بۆ سەر مانگ تەنھا بۆ بەجێھێشتنی جێپەنجەی نییە، بەڵکو دەیەوێت بنکەی ھەمیشەیی لەسەر مانگ دابمەزرێنێت، بەر لەوەی وڵاتی چین خۆی بگەیەنێتە سەر مانگ.
ئاژانسی ناسا پلانیشی ھەیە کە ئەگەر بەھۆی خراپی کەشوھەواوە نەتوانرا ئارتێمیس ١ ئاڕاستە بکرێت، ئەوا پڕۆسەکە بۆ رۆژانی ٢ و ٥ی مانگی داھاتوو دوادەخات.