یۆنامی: پەرەسەندنەكان لەعێراق لە ڕادەبەدەر مەترسیدارن

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعیراق نیگەرانی خۆی لە رەوشی بەغدای پایتەخت دەربڕی و داوایەكی ئاڕاستەی خۆپیشاندەران كرد.

لە راگەیەنراوێكدا نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ هاریكاری عیراق (یۆنامی) بڵاویكردەوە، داوا لەخۆپیشاندەران دەكەین كە ناوچەی نێودەوڵەتی (سەوز) لە بەغداد چۆڵ بكەن و بكشێنەوە لە سەرجەم دامەرزاوەكانی حكومەتدا، چونكە حكومەت رێگە پێدراوە لەسەر لێپرسراوێتی خۆی بۆ ئیدارەكانی دەوڵەت و خزمەتكردنی گەلی عیراق.

یۆنامی راشیگەیاندوە، پەرەسەندنەكان لە رادەبەدەر مەترسیدارن پێویستە لەسەر دامەزراوەكانی دەوڵەت كاربكەن بێئەوەی كاریگەریی لەسەر خزمەتكردنی گەلی عیراق هەبێت لەهەموو ساتێكداو رێزگرتن لە سیستمی دەستوری گرنگ و پێویستە.

هەر لە راگەیەنراوكەیدا یۆنامی باسی لەوە كردوە كە هانی هەموان دەدات بەردەوامبن لەسەر ئاشتەوایی و هاوكاریكردنی هێزە ئەمنییەكان و دوربكەونەوە لەكارێك كە ببێتە هۆكاری زنجیرەیەك روداو كە نەتوانرێت رابگیرێت، هەروەك داوا لەسەرجەم لایەنە سیاسییەكانیش دەكەن كاربكەن بە ئاڕاستەی هێوركردنەوەی گرژییەكان و پەنابەرنە بەر گفتوگۆ، چونكە تەنها ئامڕازێكە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان، ناكرێت عیراقییەكان بارمتەبن لە بارودۆخێكدا كە چاوەڕوان ناكرێت.

پەیوەندیدار