چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان : کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و پێکھێنانی حکومەت بۆ دوای چلەی ئیمام حسێن دواخراوە

کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی نوێ بۆ دوای رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن دوادەخرێت.

چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەماڵی نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا کە بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچووە بۆ تاوتوێکردنی رەوشی ئێستای عێراق و ئاڵۆزییەکانی شەقام و دیاریکردنی وادەی کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بەڵام ھیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی تێدا نەدراوە.

میدیاکانی عێراقیش لە زاری سەرچاوەیەکی بەشداربووی کۆبوونەوەکەوە بڵاویانکردوەتەوە، سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە کۆبوونەوەکەیاندا لەسەر ئەوە رێککەوتوون کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستپێکردنی رێکارەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ بۆ دوای رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن دوابخرێت.

پەیوەندیدار