لە هەولێر ئاگر لە كەمپێكی ئاوارەكانی شنگال كەوتەوە و بەهۆیەوە 6 ماڵ بە تەواوەتی سوتاون، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.
بەپێی زانیاریەكان، كاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگر لە كەمپی “هەرشەم 1” كەوتووەتەوە و دواتر پەرەی سەندووە، ئەوەش دوای ئەوەی چەند جارێك كارەبای نیشتمانی بڕدراوە و هاتووەتەوە، بەهۆی ئەوەوە كارەبا شۆرتی كردووە و ئاگرەكەی لێكەوتووەتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەكان باس لەوە دەكەن، بەهۆی ئاگرەكەوە 6 كەرەڤانە بە تەواوەتی سوتاون و ئەو ماڵانەی تێیاندا بوون هیچ شتێكیان بۆ دەرنەچووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی خێزانەكانی ناوی زوو لە ئاگرەكە ئاگادار كراونەتەوە، هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.
كەمپی شەم تایبەتە بە ئاوارەكانی شنگال و زیاتر لە 150 كەرەڤانەی تێدایە و پێشتریش و لە ساڵی 2019 جارێكی تر ئاگر تێیدا كەوتووەتەوە و 14 كەرەڤانە سوتاون، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.