لە هەرێمی كوردستان زياتر لە 20 هەزار كەس ماددەی هۆشبەر بەكاردەهێنن

سیروان گەردی بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی رێكخراوەكان ئاشكرای كردووە، زیاتر لە 20 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان ماددە هۆشبەرەكان دەكێشن، هۆشداریش لە كارەسات دەدات ئەگەر هەوڵ نەدرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی.

ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سیروان گەردییەوە بڵاویكردووەتەوە، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 20 هەزار كەس ماددەی هۆشبەر دەكێشن، ئەو ژمارانەش بەپێی توێژینەوەیەكە كە تۆڕەكە ماوەی چەند مانگێكە كاری لەسەر دەكات.

وتوشیەتی، ئەو ژمارەیە زۆر گەورەیە و هۆشدارییە لە رودانی كارەسات ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەكان بە جدی هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردەیە نەدەن، چونكە زیاتر پەرە دەسێنێت.

سەبارەت بەو كەسانەی ئالودەی ماددەی هۆشبەرن بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی رێكخراوەكان باسی لەوە كردووە، بەپێی توێژنیەوەكە لە سەرجەم چینەكانی كۆمەڵگە پێكهاتوون.

پەیوەندیدار