لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی ژنێك لەلایەن پیاوێكەوە كوژرا و بەپێی زانیاریەكانیش، 11 گولـلەی پێوە نراوە، تاوەكو ئێستا نازانرێت كێیە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كردووە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە گەڕەكی بەختیاری ژنێك دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و كوژراوە، روداوەكەش لە پشت پەیمانگای تەكنیكی بەختیاری رویداوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەكە، ژنەكە پیادە بووە و بە رێگادا رۆیشتووە و ئەو پیاوە پەیدا بووە و تەقەی لێكردووە، دوای كارەكەشی دەستبەجێ هەڵاتووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار باسی لەوە كردووە، 11 گولـلە نراوە بە ژنەكەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، تەرمەكەی براوەتە پزیشكی دادوەریی و تاوەكو ئێستاش كەس لەسەر ئەو روداوە دەستگیر نەكراوە و ژنەكەش هیچ ناسنامەیەكی پێ نییە.




