كەشناسی هەرێم: سبەینێ پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بارینى نمە باران هەیە

كەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاویکردەوەو کردەوەو بە گوێرەى پێشبینییەکان سبەینێ پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بارینى نمە باران هەیە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو دەزانن چۆنە ؟؟
ئەمڕۆ 08- 10- 2022
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێ پەڵە هەور.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 05 – 15 کم/س.
ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات
مەوداى بینین / 8 – 10 کم
پلەکانی گەرما / لەسەرنەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە
سبەی 09- 10- 2022
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچر پچر, لە هەندێ کاتدا لە ناوچەکانی بادینان هەورە تریشقە و رێژنە بارانی کورت خایەنی لەگەڵدایە.
پلەکانی گەرما/ بە 2 تا 4 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە بە بەراوورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 10 – 20 کم/س. هەندێجار چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٢٥کم/س
ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات
مەوداى بینین / 6 – 8 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 36
سلێمانی : 36
دهۆک : 33
کەرکوک : 38
هەڵەبجە : 37
زاخۆ : 35
سۆران : 32
گەرمیان : 41
بەشى پێشبینى كەش و هەوا- وەزارەتی گواستنەوەوگەیاندن
08- 10- 2022

پەیوەندیدار