شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 9/10/2022 لەشاری هەولێر شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد کە پێکهاتبوون لە مامۆستا عبدالواحید محمد حاجی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان و د.مەهدی قادر ئەندامی سکرتاریەت..لەلایەن هاوڕێیان بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزب و هەندرێن شێخ ڕاغب بەرپرسی مەکتەبی جەماوەریەکان و مامۆستا خالید مستەفا ئەندامی مەکتەبی جەماوەریەکان و نوێنەری حزبی زەحمەتکێشان لە سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پێشوازی گەرم کران
لەدیداری هەردوولا ڕەوشی یەکێتی مامۆستایان و کاری سەندیکایی و ڕێکخراوەیی و موچەو ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی بواری خوێندن و پەروەردە قسەوباسی لێوەکرا
دواتر قسەکرا لەسەر ڕەوشی هەڵبژاردن و ڕێکخستنەوەی کاری ڕێکخراوەیی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
بەڵێن عەبدوڵڵا هەموو پشتیوانیەکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی بۆ مامۆستایانی کوردستان دەربڕی.

A:bestun latef

smart

پەیوەندیدار