هێزە ئەمنییەكانی فەرەنسا 6 ئەندامی تۆڕێكی “عیراقی – كوردی”یان دەستگیر كرد كە سودانی و ئەفغانی و فەرەنسیشیان تێدا بووە و كۆچبەرانی بەشێوەی قاچاخ دەبردە بەریتانیا.
ژان ئارڤیۆ جێگری سەرۆكی نوسینگەی تایبەت یە بەرەنگاربونەوەی كۆچی نایاسایی رایگەیاند، تۆڕێكیان دەستگیركرووە پەنابەرانی نایاساییان لە كەناڵی “مانش”ەوە لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا دەگواستەوە.
رونیشكراوەتەوە، لەكارەكانیاندا “بەلەم، بزوێنەر، پەمپ و ئامێرەكانی وەكو تانكی سوتەمەن”ییان بۆ رێكخستنی گەشتە نایاساییەكان بەكاردەهێنا.
میدیای فەرەنسی ئاشكرای كردووە، ئەو ئەندامانەی تۆڕەكە كە لە شاری لیلی فەرەنسا لە رۆژانی سێشەممە و پێنجشەممەی رابردوو دەستگیركراون، “سێ عیراقی، سودانییەك، ئەفغانییەك و فەرەنسییەك” بوون، بەپێی زانیاریەكان عیراقییەكان كوردن.