به‌هۆی دروستبوونی پاڵه‌په‌ستۆ و قه‌ره‌باڵغی له چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به جه‌ژنی هالۆوین له شاری سیۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور، 151 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 82 كه‌سیش برینداربوون.
به‌رپرسانی كۆریای باكوور رایانگه‌یاند كه به‌هۆی دروستبوونی پاڵه‌په‌ستۆ و قه‌ره‌باڵغی له چالاكییه‌كانی جه‌ژنی هالۆوین له ناوچه‌ی ئیتایۆون كه ناوه‌ندێكی كات به‌سه‌ربردنه له شاری سیۆل، 151 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
چۆییی چیۆن سیك یه‌كێك له به‌رپرسانی رێكخستنی به‌رگریی شارستانی نیشتمانی كۆریای باشوو رایگه‌یاند، ئه‌وان پێیانوایه گرووپێكی دواوە له كۆڵانێكی ته‌سكی ناوچه‌كه پاڵیان به قه‌ره‌باڵغیه‌كه ناوه و به‌م هۆیه‌وه‌ش پاڵه‌په‌ستۆیەکی به‌هێز لە نێو خەڵکەکەدا دروستبووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌رگریی شارستانی كۆریای باشوور ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە، كه زیاتر له 800 كارمه‌ندی فریاگوزاریی سەرەتایی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و 140 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریش ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
به‌رپرسان ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌نجانی ته‌مه‌ن دەوروبەر 20 ساڵانن.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش، به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیا خۆجێیه‌كانی ئه‌و وڵاته بڵاوكراوه‌ته‌وه، قه‌ره‌باڵغییه‌كه به‌هۆی ئه‌وه دروستبووه كه گوایه هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی كۆریای باشوور كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، سه‌ردانی یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی كات به‌سه‌ربردن ده‌كات و به‌م هۆیه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌م ناوچه‌یه كۆبووه‌ته‌وه.
هه‌ر بەپێی هەواڵەکانی میدیا خۆجێیه‌كان، باس لەوەکراوە نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س به‌شداریان له چالاكییه‌كانی ئاهەنگی هاڵۆوین له شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی ئیتایۆون كردووه.