ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/11/2022، هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “دوێنێ شه‌و 1/11/2022، له گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵان له هه‌ولێر، ژنێك به چه‌كوش له سه‌ری مێرده‌كه‌ی داوه و دواتر بردوویه‌تییه گه‌رماوی ماڵه‌كه‌یان و نه‌وتی پێدا كردووه و سووتاندوویه‌تی، به‌و هۆیه‌وه‌شه‌وه پیاوه‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه،تاوانلێكراو فەرمانبەرە لە وەزارەتی رۆشنبیری و كوردە و تەمەنی 43 ساڵە خەڵكی شاری هەولێرە و ئافرەتەكە بە رەگەز عەرەبە تەمەنی29 ساڵە.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر گوتیشی: ئافره‌ته‌كه دوای سووتاندنی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك چووه‌ته ده‌ره‌وه و دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌ته ماڵه‌وه به دراوسێكانی گوتووه، “هاوسه‌ره‌كه‌م خۆی سووتاندووه”