سوپای پاسدارانی ئێران وردەکاریی هێرشە مووشەکییەکەی سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئاشکراکرد و بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە راگەیاند.
ئاژانسی (فارس نیوز) سەر بە سوپای پاسداران لەسەر زاری سەرچاوەیەکی “سەربازیی ئاگادار لە ورمێ”، باسی لە هێرشە مووشەکییەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە کۆیە و زەرگوێز کرد.
سەرچاوەکە بە (فارس نیوز)ـی راگەیاندووە، “هێرشەکان لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوان و مووشەک بوونە”.
بەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە 14ـی تشرینی دووەم)، بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە کۆیە و زڕگوێز هێرشیان کرایەسەر.