حزبی شيوعی چین وەڵامی بروسكەیەكی پیرۆزبایی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەداتەوە

سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
بەبۆنەی گرێدان و سەركەوتنی بیستەمین كۆنگرەی نیشتمانی حزبی شيوعی چینی و هەڵبژاردنی سەركردایەتیەكی نوێ بۆ خولی بیستەمی سەركردایەتی كردنی كۆمیتەی ناوەندی، بروسكەیەكی پیرۆزبایتان ئاڕاستەی كۆنگرەمان و هەڵبژاردنەوەی هاوڕێ (شی جینینگ) وەك ئەمینداری گشتی كۆمیتەی ناوەندی حزب كردبوو، تێیدا پیرۆزبایی خۆتان بۆ ئەنجامە پڕبەرهەم و گرنگ و بەرزەكانی كۆنگرەی حزبەكەمان دەربِریوە، ئەمەش دەربڕینی هەستی دۆستانەی خۆتان و حزبەكەتانە بەرامبەر حزبی شيوعی چینی، ئێمەش پێمانخۆشە كە بەتایبەتی سوپاسی خۆمانتان ئاڕاستە بكەین.
بیستەمین كۆنگرەی نیشتمانی حزبی شيوعی چینی دەستیكردوە بە هەنگاوی نوێ‌ لەپێناوی هەستانەوەی مەزنی گەلی چین بۆ نوێگەری گەلی چین و وڵاتانی عەرەبی، حزبی شيوعی چین گرنگی دەدات بە پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ حزبەكەی ئێوە، پێشی گرنگە كە لە باردۆخی كۆنگرە ئاگادارتان بكاتەوە، هاوكات پەیوەندی توندو تۆڵ و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەبێت لە نێوان هەردوو حزبدا سەبارەت بە ئەزموونی فەرمانڕەوایكردن و بەڕیوەبردن و هاوكاریكردن لەسەرجەم بوارەكاندا ئەویش بەپێی گیانی (دۆزینەوەی پرسەهاوبەشەكانمان)، لەگەڵ وەلانانی جیاوازییەكانمان و رێزگرتن لەیەكتری و سودوەرگرتن لە ئەزموونی هەردوولا بە پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بۆ پێشەوە بە بەردەوامی.

سڵاو و ڕێزی ئێمە قبوڵ بكەن لەگەڵ هیوای جوانمان بۆ ئێوە

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی
ئەنجومەنی ناوەندی حزبی شيوعی چینی
رۆژی 14ی نۆڤەمبەری2022 زاینی

پەیوەندیدار