بەڕێز کۆمیتەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
بابەت : پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم..
بە خۆشحاڵییەوە ڕاگهیەندراوی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی كوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانمان بیست ، بەو بۆنەیەوە بەناوی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەگەرمی پیرۆزبایی یەکگرتنەوەتان لێ دەکەین و ئەم هەنگاوە، بە هەنگاوێکی دروست و گرینگ دەزانین، هیوادارین ئەمە دەستپێکی قۆناخێکی نوێ بێ لە بەرەوپێشبردنی خەبات و تێکۆشانی کۆمەڵە، هاوشانی حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵات، لە پێناو بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجە ڕەواکانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا .
ڕاگەیاندنی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە، لە کاتێک دایە، کە پەرەسەندنی ڕەوشی خەباتی سیاسی و جەماوەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە قۆناخێکی نوێ دایە، بۆیە ئەم هەنگاوە وەڵامدەرەوەی پێویستیی قۆناخەکەیە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان و لێکەوتەکانی ڕەوشەکە، بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان لە نێوەخۆدا، لە هەموو کاتێک زیاتر و زۆرتر پێویستی بە یەکێتیی و یەکڕیزیی کوردستانی هەیە.
دووبارە یەکگرتنەوەی کۆمەڵە پیرۆز بێت.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
28ی تشرینی دووەمی 2022