حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئیدانەی ھێرشەکەی پاریسی کرد و داواش لە لە ڕەوەندی کورد لە ئەوڕوپا دەکات دان بەخۆیاندا بگرن.
حکومەتی ھەرێم لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بە توندی ھێرشی سەر ڕەوەندی کورد لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری قوربانییانی ھێرشەکە دەکات و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازێت .
حکومەتی ھەرێم داواش لە ڕەوەندی کورد لە ئەوڕوپا دەکات ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن .
دەشڵێت، باوەڕی تەواویان بە دامودزگاکانی حکومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵاتە ھەیە کە ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی کوردستانییانی نیشتەجێی فەرەنسا و بەسزاگەیاندنی ھێرشبەر و تاوانباران .