بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکان بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:” ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێتو ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم لە کاتەکانی شەودا”.
ئاماژەی بەوەشکرد:” سبەی سێشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزددەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکان ئەمڕۆ، تەنها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نەبێت”.
بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکان بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 14 پلە
سلێمانی : 10 پلە
دهۆک : 13 پلە
کەرکوک : 15 پلە
هەڵەبجە : 10 پلە
زاخۆ : 14 پلە
سۆران : 10 پلە
گەرمیان : 15 پلە