بەهۆی ئاهەنگەكانی سەری ساڵەوە لە شاری هەولێر 30 كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە شەوی سەری ساڵدا بەهۆی رووداوی جیاجیاوە 30 كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویكردەوە: شەوی رابردوو بەهۆی ئاهەنگەكانی سەری ساڵەوە، تیمەكانیان پێشوازییان لە نزیكەی 30 بریندار كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كردوون و لە شەوی سەری ساڵی نوێدا لە هەولێر لە رێگەی 10 تیمی پزیشكییەوە لە شوێنە جیاوازەكان چارەسەر بۆ بریندارانی رووداوە جۆراوجۆرەكان كراوە.

شايانى باسە، بەشێك لە شوێنی ئاهەنگەكەی سەری ساڵ دوای تەواوبونی ئاهەنگەكە بە پاشماوەیەكی زۆرەوە بەجێ هێڵدراوەو ئەوەش نیگەرانی زۆرینەی هاوڵاتیانی لێكەوتۆتەوە.

ئا : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار