کێڤن ماکارتی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرا

بەرە بەیانی ئەمڕۆ، پاش 15 خولی دەنگدان کیڤن مەکارسی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا هەڵبژێردرا.

کێڤن مەکارسی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمارییەکان پاش 15 خولی دەنگدان توانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا مسۆگەر بکات.

مەکارسی کە نوێنەری کالیفۆرنیایە لەسەر لیستی کۆمارییەکان لە 14 خولی دەنگدانی رابردوودا بەهۆی دابەشبوونی نێوخۆی پارتەکەیەوە نەیتوانیبوو دەنگی پێویست بۆ بوون بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستبهێنێت.

بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (7ـی کانوونی دووەم) دوای 15 جار دەنگدان و چوار رۆژ کۆبوونەوەی بەردەوامی ئەنجومەنی نوێنەران، کێڤن مەکارسی توانی جێگەی نانسی پیلۆسی بگرێتەوە و پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وەربگرێت.

ئــــــــا : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار