دەمیرتاش : کاندیدی ھاوبەش دەتوانێت ببێتە کاندیدی ھاوبەشی هەموو گەلی توركیا

“سەڵاحەدین دەمیرتاش”ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان”ھەدەپە”، لەبارەی بڕیاری”ھەدەپە”بۆ دیاریکردنی کاندید بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا، لە زیندانەوە ھەڵویستی خۆی ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کورد نایەوێت لە ژووری تەنیشتەوە چاوەڕێ بکات، ھەدەپە بەشێکە لە تورکیا، کۆمار بەھای ھاوبەشی ئەوانە و پێکەوە دەژین.وتیشی “ھەدەپە” دەیەوێت کاندیدی ھاوبەش لە لایەن شەش لایەنەکەوە دیاری بکرێت و گفتوگۆ و دانوستان لەسەر بنەما گشتییەکانی دیموکراسی بەشێوەیەکی ئاشکرا و شەفافانە لەگەڵ ھەدەپە و تەواوی ئۆپۆزسیۆن ئەنجام بدرێت.دەمیرتاش جەختی لەوەشکردوەتەوە، کاندیدی ھاوبەش دەتوانێت ببێتە کاندیدی ھاوبەشی هەموو گەلی توركیا و پرسی دانوستان لەگەڵ ھەدەپە نھێنی نییە.

ئێستانیوز : بــێســتـــون لـــەتـــیـــف

پەیوەندیدار