شارهزایهكی كهشناسی پێشبینی هاتنی شهپۆلێكی وشكهسهرمای سیبیریای دهكات بۆ سهر ناوچهكانی ههرێمی كوردستان .
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی، ئهمرۆ شهممه21ى 1ى 2023 رایگهیاند: لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو بەرزە پاڵەپەستۆیەی لەسەر باکوری ناوچەکە جێگیربووە کەشی ھەرێمی بەدرێژای ئەم ھەفتەیە بەسەقامگیری ئەمێنێتەوە.
راشیگهیاندووه، لە سبەی ئێوارەی یەکشەمەوە 22ى1ى 2023 لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد و وشکی سیبیریا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی وڵاتی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بایەکی وشک و سارد ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵات و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم ئەگرێتەوە بەھۆیەوە پلەکانی گەرما تا کۆتای ئەم ھەفتە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر بەرێژەی2 تا 5 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و خێرای با ناوبەناو لەگەڵیدا چالاک ئەبێت بەخێرای15 تا 35 کم/س، لەتەواوی ناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزمدەبنەوە و رۆژی پێنجشەمە 26-1-2023 کۆتای بەکاریگەری ئەم وشکە سەرمایە دێت .
ئاراس جهبار ئاماژهی بهوهشكردووه، لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەوە پشتیوان بەخودا کاریگەری شەپۆلێکی چالاکی بارانبارین لەدەریای ناوەراستەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەکانمان درێژ ئەبێتەوە ئەگەر ھەیە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی ھەبێت.