خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەکرد کە حکومەتی ئێستا بە دەم داواکاری ھاووڵاتیانەوە نایەت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانی ئابوری لەسەر ھاووڵاتیان.
بەھۆی خۆپیشاندانەکەوە، نزیکەی ٢٣ ھەزار خوێندنگە داخران و گرفت لە ھاتووچۆی شەمەندەفەر دروستبوو.
ئەو خۆپیشاندانە بە گەورەترین دادەنرێت لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی رابردووەوە و مامۆستایان و فەرمانبەران و شۆفێری شەمەندەفەر و مامۆستایانی زانکۆ و ئەندامانی ئەمنی فڕۆکەخانەکان تێدا بەشداربوون.
بەپێی ھەڵسەنگاندنەکانیش، ئەو خۆپیشاندانە زیانی نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن جونیەی ئستەرلینی بە ئابوری بەریتانیا گەیاندووە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش ئاماژەی بەوەکردووە، بەریتانییەکان روبەڕووی خراپترین رەوشی ژیان بوونەتەوە لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردووە و ئاستی ھەڵاوسان ١١%ی تێپەڕاندووە کە ماوەی چوار دەیەیە ئەو ئاستە تۆمارنەکراوە، تائێستاش حکومەتەکەی “ریشی سوناک” نەخشەڕێگەیەکی روونی نییە بۆ چارەسەری قەیرانەکە.