لە فڕۆکەخانەی ھەولێر ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ ھەزار دینار دەفرۆشرێت

لە فڕۆکەخانەی ھەولێر بڕیاری فرۆشتنی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ ھەزار دینار کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارەکەش تەنھا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی وڵات گەشت دەکەن.

ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر رايگەیاند، بانکی ناوەندی عێراق رەزامەندیدا کە لە ئەمڕۆوە فڕۆکەخانەی ھەولێر ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ ھەزار دینار لە رێگەی ئاڕتی بانکەوە بە گەشتیاران بفرۆشێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھەر گەشتیارێک دەتوانێت ٧٠٠٠ دۆلار لە فڕۆکەخانەی ھەولێر بگۆڕێتەوە و بڕیارەکەش تەنھا بۆ ئەو گەشتیارانەیە کە لە ھەرێمەوە بۆ دەرەوە گەشت دەکەن و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لە دەرەوەی وڵاتەوە دێنە ھەرێم.

پەیوەندیدار