ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیاوە گەیشتە30 هەزار کەس

دوای تێپەڕبوونی 150 کاتژمێر بەسەر بوومەلەرزەكەی توركیا، هێشتا تەرمی كوژراوان لە ژێر پاشماوەی رووخاو دەهێنرێنە دەرەوە، لە توركیا ژمارەی كوژراوان گەیشتووەتە 29 هەزار و 605 كەس، لە سوریاش ژمارەی كوژراوان لە سەرووی پێنج هەزار كەسە، جیا لە سەرووی 85 هەزار بریندار لە هەردوو وڵات. بەڕێوەبەرایەتی كارەسات و فریاكەوتن لە توركیا رایگەیاند: “ژمارەی كوژراوانی بوومەلەرزەكەی هەفتەی رابردووی توركیا، كە 10 ویلایەتی لە باشووری ئەو وڵاتە هەژاند، گەیشتوووەتە 29605 كەس.

لای خۆیەوە روانگەی مافی مرۆڤی سووریا لەبارەی ژمارەی كوژراوان لە سووریا رای گەیاند كە 5273 كوژراو هەن، ئەگەری هەیە ژمارەكە بۆ حەوت هەزار كوژراو زیاد ببێت، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 7500 كەس. بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، ژمارەی ئەوانەی لەو بوومەلەرزە زیانیان بەر كەوتووە، گەیشتووەتە 26 ملیۆن كەس لە هەردوو دەوڵەت، كە 15 ملیۆنیان لە توركیان و 11 ملیۆنیش لە سووریا.

كاتی خوێندنەوە 128 ووشە

پەیوەندیدار