ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٧ / ٣ / ٢٠٢٣ شاندێكی لقی شارەزووری حزبی زەحمەتکێشان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان ( م . کامل جلال ) بەرپرسی لق و هاوڕێیان ( عمر حسین و هوشیار محمد و نوری محمد ) کارگێڕان و ئەندامانی لق سەردانی قایمقامیەتی قەزای سەید سادق یان کرد لەلایەن بەڕێز کاک ( ڕەزا مەحەمەد) قایمقامەوە پێشوازی کران بەمەبەستی پیرۆزبای دەستبەکاربونی ناوبراو وەک قایمقامی سەید سادق .
وێڕای پیرۆزبای و چەختکردنەوە لە پەیوەندییەکان . لەتەوەرێکی تری دانیشتنەکەدا باس لە کێشە و کەموکورتی وداخوازی هاوڵاتیان و پرۆژە خزمەتگوزاریەکانی سنورەکە کرا.

