بانکی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا پێشبینی خۆی بۆ گەشەی وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بڵاوکردەوە، بەگوێرەی راپۆرتەکەش وڵاتی جیپۆتی پێشبینیدەکرێت زۆرترین گەشەی ئابوری بەخۆیەوە ببینێت کە دەگاتە ٥.٤%ـی کۆی داھاتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە.
عێراق پلەی دووەمی ریزبەندییەکەی بانکی نێودەوڵەتی وەرگرتووە و پێشبینیدەکرێت ساڵی ٢٠٢٤ ئابورییەکەی ٢.٨% گەشە بکات، بەوپێیەش پێش قەتەر و ئیمارات کەوتووە کە پێشبینییەکان بۆ گەشەی ئابوری ئەو دوو وڵاتە ٢.٩% و ٣.٤%ــن.
ھەرچەندە پێشبینی گەشەی ئابوری لە وڵاتاندا دەرفەتی ھەلی کار و سامانی گشتی زیاتر دەکات، بەڵام بەھۆی ئەوەی تێکڕای گەشەی نیشتمانی وڵاتان بە پێوەری ماددی ھەژمار دەکرێت، ناتوانرێت لەرێگەیەوە بزانرێت ژیان، ئاسودەیی، ئاسایش خەڵکی وڵاتەکەش باشتربووە یاخود گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە.




