پارتی چەپی سەوز رایدەگەیەنێت، لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا، ئەو ئەنجامەیان بەدەستنەھێنا کە ئامانجیان بوو، دەشڵێت، لە خولی دووەمی ھەڵبژاردندا خەباتیان بەردەوام دەبێت.
میتحەد سانجار، ھاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، بە گشتی لەم ھەڵبژاردنەدا نەگەیشتن بە ئامانجی خۆیان و لە چەند ناوچەیەک دەنگیان لەدەستداوە، بەڵام لەگەڵ ئۆرگانەکانیان و ھاوپەیمانەکانیان دادەنیشن و لێکۆڵینەوە لە ئەنجامەکانی ئەم ھەڵبژاردنە دەکەن.
لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی تورکیادا، پارتی دیموکراتی گەلان-ھەدەپە لەژێرناوی (پارتی چەپی سەوز) و لە چوارچێوەی (ھاوپەیمانیی رەنج و ئازادی)، بەشداری ھەڵبژاردنی کرد، کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تاکو ئێستا ئەو ھاوپەیمانێتییە رێژەی ١٠.٥٢%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە و تائێستا ٦٦ کورسیی پەرلەمانی مسۆگەر کردووە.