له‌گه‌ری سی و چواری خولی ئیسپانیا، یاری دێربی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئیسپانیۆل و بەرشەلۆنە به‌رێوه‌چوو، یاریه‌كه به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی بەرشەلۆنە ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه بەرشەلۆنە بۆ بیست و حه‌وته‌هه‌مین جار له‌مێژوو نازناوی خولی ئیسپانیای به‌رز كرده‌وه.
دوای بردنه‌وه‌ی یانه‌ی بەرشەلۆنە له‌یانه‌ی ئیسپانیۆل به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ، بەرشەلۆنە به‌سه‌ركردایه‌تی چاڤی هێرناندزی ڕاهێنه‌ر دوای چوار ساڵ دابران، جارێكی دیكه به‌نازناوی لالیگا شادبۆوه.
هه‌روه‌ها یانه‌ی بەرشەلۆنە بۆ بیست و حه‌وته‌هه‌مین جار له‌مێژوو نازناوه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه، دوابه‌دوای به‌كۆتا هاتنی یاریه‌كه، هانده‌رانی یانه‌ی بەرشەلۆنە ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌و شه‌وه‌یان به‌ئاهه‌نگ و خۆشی ده‌ربرین به‌سه‌ربرد.